هۆکارەکەى ئاشکرا کرد

پۆلیسى هەولێر لەسەر کوژرانى ئەفسەرەکەى پێشمەرگە راگەیەنراوى بڵاوکردەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر، ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانى لە گیانلەدەستدانى ئەفسەرە باڵاکەى وەزارەتى پێشمەرگە راگەیاند و دەرکەوت “خۆکوژى بووە”.

ئێوارەى ئەمڕۆ، تەرمى ئەفسەرێکى باڵاى پێشمەرگە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەى دۆزرایەوە

لە راگەیەنراوەکەى پۆلیسى هەولێردا هاتووە، ئەمڕۆ 28.6.2024، کاتژمێر4:30 خولەکی ئێواره تيمەكانى بەڵگه و تاوانى هەولێر و تيمەكانى كامێراى چاودێرى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەيشتنه شوێنى رووداوێكى گيانلەدەستدان له شەقامى لاوەكى 150 مەترى هەولێر نزيك يەکەکانى نيشتەجێبوونى سلاڤا ستی.

دەشڵێت: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاييەكان و دوای گەياندنى تەرمەکه بۆ پزيشكى دادی، دەرکەوت کە هاووڵاتيیەک به ناوى موحسن محەمەد رەشید  كه پيشەی ئەفسەره به پلەی ليوا لە وەزارەتى پێشمەرگە بە چەكى جۆرى كلاشنکۆف كۆتايی به ژيانى خۆى هێناوه كه به تەنيا بووە له ناو ئۆتۆمبێلە تايبەتەكەى خۆيدا.

تەرمى ئەفسەرێکى باڵاى پێشمەرگە دۆزرایەوە

تەرمى ئەفسەرێکى باڵاى پێشمەرگە دۆزرایەوە