بۆنه‌یه‌كى فه‌رمیش هه‌یه
مانگى داهاتوو سێ پشووى فه‌رمى تێدایه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى دوو رۆژى دیكه، مانگى ته‌مموز دێت، له 31 رۆژ پێكهاتووه و جگه له هه‌ینیی و شه‌ممه‌كانى، بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان سێ رۆژى دیكه پشووى فه‌رمییه و رۆژێكیش كراوه‌ته بۆنه‌ى فه‌رمى به‌ڵام پشوو نابێت.
به‌پێی ئه‌و رۆژژمێره‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم له ماڵپه‌ره فه‌رمییه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه رۆژى 7ـى ته‌مموز سه‌رى ساڵى كۆچی و رۆژى 14ـى ته‌مموز رۆژى راگه‌یاندنى كۆماری عێراق و 16ـى ته‌مموزیش رۆژى عاشوورایه، ئه‌م سێ رۆژه پشووى فه‌رمی ده‌بن له هه‌رێمى كوردستاندا.
هه‌ر به پێی رۆژژمێره‌كه‌ى حكومه‌ت، رۆژى 31ـى ته‌مموز وه‌ك بۆنه‌یه‌كی فه‌رمى له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنیشان كراوه كه یادی ئه‌نفالكردنى بارزانییه‌كانه.