لە سەیدسادق

هەزاران سەتڵ ماستى خۆماڵى کەڕوولێدراو دەستى بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەت، لە ناو کارگەیەکى دروستکردنى ماست لە گوندى کانى پانکەى سەر بە قەزاى سەیدسادق، دەستیان گرت بەسەر زیاتر لە سێ هەزار و 500 سەتڵ ماستى کەڕوولێدراو، کە خاوەنەکەى بەنیاز بووە لە بازاڕدا ساغى بکاتەوە.

قایمقامییەتى سەیدسادق بڵاوىکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن لیژنەکانیانەوە لەناو كارگەى دروستکردنى ماست لە گوندى کانى پانکە، دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە سێ هەزار و 500 سەتڵ ماست و سێ تۆن شیر و زیاتر لە 300 کیلۆگرام بەرهەمى شیرەمەنى.

وەک ئەوەى قایمقامییەت باسى دەکات، لیژنەکانیان پشکنینیان بۆ سەرجەم بەرهەمەکان کردووە و دەرکەوتووە کە هەموویان خراپبوون و کەڕوو لێیداون و شیاوى خواردن نەبوون.

“خاوەنى کارگەکە سەرجەم کەلوپەلەکانى ئامادەکردبوو بە مەبەستى فرۆشتن و ساغکردنەوەى، بەڵام جگە لە داخستنى شوێنە بۆ ماوەى حەوت رۆژ، خاوەنەکەى رووبەڕووى دادگا دەکرێتەوە و رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگیرێتەبەر”، قایمقامییەتى سەیدسادق وا دەڵێت.

تۆنێک تووی کەڕوودار دەستی بەسەردا گیرا

تۆنێک تووی کەڕوودار دەستی بەسەردا گیرا