پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوونن

چوار پزیشکی ژن لە سلێمانی لە تاقیکردنەوەی بۆردی عەرەبی پلەی نایابیان هێنا

توانا نەقی964+

چوار پزیشکی ژنی سلێمانی بە پلەی نایاب سەرکەوتووی خوێندنی بۆردی عەرەبی بوون و لەلایەن  تەندروستیی سلێمانییەوە پیرۆزباییان لێکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو چوار پزیشکە کە هەرچواریان ژنن لەسەر ئاستی عێراق، توانیان پلەیەكی نایاب بەدەست بهێنن و بەسەركەوتوویی ئەو قۆناغە تێپەڕێنن.

دەشڵێت، چوار پزیشکەکە پسپۆری نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوونن لەسنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و خوێندكاری بۆردی عەرەبین بۆ نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوون.

د.راز سیروان یەکێک لەو دکتۆرانەی نایابی بەدەست هێناوە بۆ 964 وتی، بۆردەکە لەسەر ئاستی سەرجەم وڵاتانی عەرب بووە، سەرجەم پارێزگاکانی عێراقیش بەشداربوون و ئەوان وەک پارێزگای سلێمانی توانیویانە پلەی نایاب بەدەست بهێنن.

وتیشی، دەوڵەتانی ئیمارات، ئوردن، لوبنان، لیبیا و چەندین دەوڵەتی دیکە لەسەر ئاستی خۆیان تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە.

تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەناوی دکتۆرەکان لەگەڵ پلەکانیان کردووە، د.ئەڤین سەعدی داود، توانیویەتی پلەی یەكەمی بۆردی عەرەبی بەدەست بهێنێت، هەروەها د.ژیان مەحمود محەمەد جاف توانی پلەی سێیەم و د.ڕاز سیروان حەمە شەریف پلەی شەشەم و د.هۆزان محەمەد توانی پلەی نۆیەمی بۆردی عەرەبی بەدەست بهێنن.

نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی: لە جەژندا 96 منداڵ لەدای...

نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی: لە جەژندا 96 منداڵ لەدایکبوون