دەربارەی نەخۆشیەکەیەتی

فیلمەکەی سێلین دیۆن هەمووانی گریاند

+964

پەری ساڵح

فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری دەرباری ژیانی و نەخۆشییەکەی گۆرانیبێژی ناوداری پۆپی کەنەدی سێلین دیۆن بە ناونیشانی “من سێلین دیۆنم” لە پلاتفۆرمی ئەمازۆن پرایم بڵاوکرایەوە و بینەرانی فیلمەکە هاوسۆزیی زۆریان پێشاندا.

هەر لەگەڵ نمایشکردنی دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆی هێنا، بەهۆی کاریگەری و دیمەنەکانی دەرکەوتنی سێلین دیۆن، کاتێک بۆ یەکەمجار پشکنینی نەخۆشییەکی دەکات لە ساڵی 2022.

بەپێی چیرۆکەکە، سێلین دیۆن لەم ساڵانەی دوایی تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی دەمارەخانەکان ببوو، کە وایکرد لە تەواوی کارە هونەری و ئاهەنگ و کۆنسێرتەکانی دووربکەوێتەوە.

لە فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکەدا دەرکەوتووە، سێلین راوێژ بە پزیشک دەکات پێش ئەوەی قاچەکانی تووشی گرژبوون ببن، هەروەها جەستەی بە تەواوی لە جوڵە وەستاوە، لە کاتێکدا پزیشکەکە هەوڵدەدات چارەسەری بۆ دابین بکات، سێلین دەگری و بە زەحمەت دەتوانێت بەسەر جەستەیدا زاڵ بێت

سێلین باس لەوە دەکات، هەر جارێک تووشی ئەو حاڵەتە بووە هەستی بە شەرمەزاری کردووە و دەڵێت، زەحمەتە قبوڵکردنی کە دەبینیت توانای کۆنترۆڵکردنی جەستەی خۆتت نییە.

بەڵام سێلین لەگەڵ ئەوەشدا پێداگری لەسەر رووبەڕووبووونەوەی نەخۆشییەکەی دەکات و دەڵێت، “ئەگەر نەتوانم رابکەم، دەتوانم رێ بکەم و هەمیشە پلانی (B)م هەیە.

پریانکا چۆپرا و سێلین دیۆن دەبنە پاڵەوانی چیرۆکێکی خۆش...

پریانکا چۆپرا و سێلین دیۆن دەبنە پاڵەوانی چیرۆکێکی خۆشەویستی