پریانکا چۆپرا و سێلین دیۆن دەبنە پاڵەوانی چیرۆکێکی خۆشەویستی

+964
پەرستۆ ساڵح
ئەکتەری بەناوبانگی هیندستان پریانکا چۆپرا دەبێتە پاڵەوانی چیرۆکێکی رۆمانسی لەفیلمێکی هۆلیود بەناوی “Love Again”.

لە 12ی ئایاری داهاتوو فیلمی “Love Again” لە سینەماکانی جیهان نمایش دەکرێت، کە پریانکا چۆپرا و ئەکتەری بەریتانی سام هیوان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، باس لەچیرۆکێکی خۆشەویستی دەکات لە کاتێکی نەگونجاودا، هاوکات باس لەخەم و ئاڵۆزییەکانی دۆزینەوەی خۆشەویستی دەکات دوای لەدەستدانی کەسێک کە خۆشتدەوێت.

گۆرانیبێژی جیهانی، سێلین دیۆن، جگە لە گۆرانی وتن لەفیلمەکەدا، بۆ یەکەمینجار رۆڵی هەیە وەک ئەکتەر و یارمەتی پریانکا چۆپرا و سام هیوان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ یەکتر.

پریانکا چۆپرا، لەساڵی 2000 بەشاجوانی جیهان هەڵبژێردراوە، لەلایەن یونسێفەوە بەباڵیۆزی چاکەکاران دیاریکراوە وەک ئەکتەرێک کە هەوادار و بینەرێکی زۆری هەیە لەسەر ئاستی جیهان و هیندستان.

پریانکا چۆپرا و سێلین دیۆن دەبنە پاڵەوانی چیرۆکێکی خۆشەویستی