ئەوانەى تابلۆى گەشتکردنیان بۆ دەرەوەى وڵات وەرگرتووە

هاتوچۆى هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى هەولێر ئەو شۆفێرانە ئاگادار دەکاتەوە کە تابلۆى گەشتکردنیان بۆ دەرەوەى وڵات وەرگرتووە، تابلۆکە بگەڕێننەوە و تابلۆى نوێ وەربگرن.

هێمن حەمەدەمین، وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر بە 964ـى وت،”جاران ئەو کەسانەى دەیانویست بە ئۆتۆمبێلى خۆیان گەشتى دەرەوەى وڵات بکەن، تابلۆ پانە عێراقییەکە نەدەتوانرا لە دەرەوە کارى پێبکرێت، بۆیە تابلۆیەکى تایبەتمان دەدانێ تا بۆ گەشتەکەیان کێشەیان بۆ دروست نەبێت”.
دەشڵێت: ئەو تابلۆ نوێیەى ئێستا کە بە تابلۆ باریکەکە ناسراوە و ژمارە و پیتەکانى ئینگلیزین، نێودەوڵەتییە و بۆ دەرەوەش بەکاردێت، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین ئەوانەى پێشوتر تابلۆى گەشتکردنیان وەرگرتووە بیگەڕێننەوە و تابلۆ باریکەکە وەربگرن و دەتوانن گەشتى دەرەوەى پێبکەن.

تابلۆ کۆنەکە عێراقی و ناوخۆییە، ژمارە و پیتەکانى عەرەبییە، بەڵام تابلۆ نوێکە پیت و ژمارەکانى ئینگلیزییە و نێودەوڵەتییە.

جەختیش دەکاتەوە، ئەگەر ئێستا شۆفێران بە تابلۆ نوێکە گەشتى دەرەوەى وڵات بکەن هیچ کێشەى نییە و لەسەر ستانداردى نێودەوڵەتییە.

ئەگەر دەتەوێت ببیتە راهێنەری شۆفێری هاتوچۆی هەولێر خو...

ئەگەر دەتەوێت ببیتە راهێنەری شۆفێری هاتوچۆی هەولێر خولی هەیە