"20 چەقۆی لێداوە"

لە سنە ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

964+

پێشەوا محەمەد

لەناو شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ دەکوژرێت، رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، ئەو ژنە داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردووە.

رێکخرەوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤ دەکات لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاندووە، رووداوەکە رۆژی یەکشەممە 23.6.2024 روویداوە.

بەپێی زانیاریی راگەیەندراوەکەی هەنگاو بێت، ژنەکە ناوی نەرمین پیرهەمەن، دایکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “چەم سوو” سەر بە شاری سنە بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ماوەیەک بووە ئەو ژنە چووبووەوە ماڵی باوکی و داوای جیابوونەوەی کردووە، رۆژێک پێش رووداوەکە هاوسەرەکەی پێیوتووە رەزامەندی دەدات لەسەر جیابوونەوەکە و پێی وتووە بەیەکەوە بچن بۆ واژۆکردنی جیابوونەوەکە، بەڵام لە نێوان گۆڕەپانی مادەر و شەقامی سیروسدا بە 20 زەRبەی چەقۆ پیاوەکە هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.

“میدیا حکومەتییەکان هەواڵی دەستبەسەرکرانی بکوژەکەیان راگەیاندووە و وەکو زۆربەی حاڵەتەکانی ژنکوژی هۆکاری کوژرانی ناوبراویان بە کێشەی خێزانی ناو بردووە”، رێکخراوی هەنگاو وادەڵێت.

پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی بە 100 چەقۆ کوشت

پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی بە 100 چەقۆ کوشت