دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت

چەند قاچاخچیەکی بازرگانیکردنیان بە مرۆڤەوە دەستگیر کرد

964+

توانا نەقی

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە کە پەیوەندییان بەکەیسی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا هەبووە راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوونەکانیان توانیویانە چوار لەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەن کە دەستیان هەبووە لە لەناردنی ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم بەڕێگەی قاچاغ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا.

دەشڵێت، لەرۆژی 25.6.2024 هەر چوار تۆمەتبار بە ناوەکانی (ح،ح،ع ) (ب،س،م) (م،ج،أ ) ( د،ع،س) بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە قاچاخچی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیر بکەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵ و بەدواداچوونەکانیان بەردەوامە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەرکەسێکی دیکە ناوی هەبێت و بەشداربێت لە تاوانی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە لەناوخۆ یان لەدەرەوەی هەرێم دەستگیر دەکرێن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسای ژمارە 28ـی ساڵی 2012 دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

49 کەس لە یەختە نقومبووەکەدا بێسەروشوێنن

49 کەس لە یەختە نقومبووەکەدا بێسەروشوێنن