40 هەزار تۆن دانەوێڵە لە خۆدەگرێت

سایلۆی قوشتەپە کرایەوە

964+
پەروەر خۆشناو

ئەمڕۆ سێشەممە 25.6.2024 سایلۆیەکی نوێ لە قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کرایەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی فەرمیی پارێزگای هەولێر، سایلۆكە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن دانەوێڵەی هەیە.

سایلۆكە بە گوژمەی “21 ملیار و276 ملیۆن و 835 هەزار دینار” لەسەر بودجەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست كراوە.

لە رێوڕەسمی کردنەوەی سایلۆی قوشتەپەدا، سەرۆک وەزیرانی كوردستان مەسرور بارزانی ئاماژەی بە گرنگی دروستکردنی سایلۆکان کرد وەک بەشێک لە کارنامەی حکومەت لە بواری گرنگیدانی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ و جوتیارانی هەرێمی کوردستان، هەروەها کارکردن لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و ساخکردنەوەی بەرهەمی جوتیارانی کوردستان.

سایلۆی قوشتەپە کرایەوە

سایلۆی بیتوێن ده‌ڵێت جێگه‌مان نه‌ماوه‌ بۆیه‌ گه‌نم...

سایلۆی بیتوێن ده‌ڵێت جێگه‌مان نه‌ماوه‌ بۆیه‌ گه‌نمى بنگرد وه‌رناگرین