له برى (هه‌ژمارى من)ـه
له مه‌خمور فه‌رمانبه‌ران له شوێنێكى گۆڕینه‌وه‌ى دراو و پاكه‌تفرۆشتن موچه وه‌رده‌گرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له مه‌خمور، شوێنكارێك كه كارى گۆڕینه‌وه‌ى دراو و پاكه‌تفرۆشی ده‌كات، شوێنه‌كه‌ى كراوه‌ته ناوه‌ندێكى سه‌ره‌كى بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
شوێنه‌كه ناوى محه‌مه‌د سیروانە، ده‌كه‌وێته ناو بازاڕى ئه‌م قه‌زایه به ته‌نیشت مزگه‌وتێكه‌وه‌یە.
قانیع جه‌عفه‌ر، كه له‌و شوێنه‌دا كار ده‌كات به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به دابه‌شكردنى موچه‌ى پێشمه‌رگه كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆر هاتوون وه‌ریانگرتووه.
وتیشی “ئەو فەرمانبەرانەی بەشداری سیستمی (هەژماری من) یان کردووە، له‌مه‌ودوا دەتوانن سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى موچه‌كانیان و چیتر پێویست ناکات بۆ موچە وه‌رگرتن بچنە هەولێر”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى هه‌ژمارى من له سیستمى بانكى ره‌شید هه‌بێت، ده‌توانێت موچه‌كه‌ى وه‌ربگرێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، له شوێنه‌كه‌یاندا كارى گۆڕینه‌وه‌ى دراو و پاكه‌تفرۆشتن دەكه‌ن و مۆڵه‌تى (منفذ)یان وه‌رگرتووه و له رێگه‌ى كارتى زیره‌كه‌وه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى و خانه‌نشینیان دابه‌ش دەكەن، له ئه‌مڕۆشه‌وه وه‌ك (هه‌ژمارى من) موچه‌یان داوه‌ته پێشمه‌رگه.