حاسڵاتی کوردستان

هێزەكانی ئێران كچە كوردێكیان لە ماڵەكەی خۆیدا كوشت

+964

ژووری هەواڵ

520 مامۆستا لە ئێران بە گشتی و لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی راگەیەندراوێکیان بڵاو کردووەتەوە و رایانگەیاند، بۆ بەرگریکردن لە سیستمی کۆماری و لەسەر بنەمای مافی هاووڵاتییان” بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆککۆماری لە ئێران ناکەن.

کچێکی 18 ساڵان لە ناوچەی کاکاوەندی شاری نوورئاوا لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ماڵی خۆیاندا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران كوژرا.
رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، گوللـە بەر سەری كچەكە کەوتووە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان بە تۆمەتی بوونی مادەی هۆشبەر هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی باوكی كچەكە.

ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی ماردین و ئامەد رایگەیاند، زیانەکان زۆرن، بەڵام حکومەتی توركیا بێدەنگ بووە و هاوکاری پێویستی بۆ خەڵک نەکردووە، هەروەها دەڵێن ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی جینۆساید.

هێزەکانی هەپەگە ناسنامەی ئەو دوو گەریلایەیان ئاشکرا کرد کە لە چیای ماوا گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەوەی لە 19ی ئەم مانگە رووبەڕووی سوپای توركیا بوونەتەوە.
دوو شەڕڤانەكە ناویان زەینەب ئۆزکان و شاکر ئەردەمچییە و خەڵكی باكووری كوردستانن.

لە تورکیا و باکوری کوردستان لە ماوەی 8 رۆژی جەژنی قورباندا 68 کەس گیانیان لەدەستداوە و 9 هەزار و 787 کەسیش بریندار بوون.

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردووشدا 706 رووداو هەبوون و 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 970 کەسیش برینداربوون.
كچە دەفژەنەکانی باکووری کوردستان بە گۆرانیەکەی ماریا هەورامی و بە ناڵەی دەفەکەکانیان ئاهەنگەکانیان تەنیوە و بووەنەتە جێگای سەرنجی سۆشیال میدیا.
پیر کەمال بارش، بەڕێوەبەری گرووپەكە تایبەت بە 964 وتی: گرووپەکە لە 18 ئەندام پێکهاتووە و هەموویان کچن.