پارەیان پێدەدرێت و پەیوەندى بە موچەوە نییە

راگەیەنراوێک لە وەزارەتى پێشمەرگەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بڕیاردراوە سبەینێ دەست بە دابەشکردنى هاوکارى مانگى پێنج بکرێت، جەختیش لەوەکراوەتەوە کە ئەم پارەیە هیچ پەیوەندى بە موچەوە نییە.

بەپێى راگەیەنراوەکە بێت، لەچوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بریاردرا کە رۆژی دووشەممە 24ـى حوزیرانی 2024 دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج بکرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە کە ئەم برە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نیە.

حکومەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ: لیستی موچەی مانگی ...

حکومەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ: لیستی موچەی مانگی پێنج بنێرن