دیمهنێكى پێشمه‌رگه‌كان له‌دواى پڕكردنى چاڵه‌كه له ئاو... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
له چیاى قه‌ره‌چوغ
چه‌ند پێشمەرگەیه‌ك چاڵاو بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له به‌شێكى چیاى قه‌رەچوغى سه‌ر به مه‌خمور ده‌بیندرێت كه خه‌ریكی پڕكردنى ئه‌و چاڵاوه دروستكراوانه‌ن له ئاو، بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كانى چیاكه ئاماده‌ى بكه‌ن.
وەزارەتی پێشمەرگە ده‌ڵێت، پێشمەرگەکانی فەوجی دووی لیوای 14 لە سنوری چیای قەرەچوخ چەند چاڵاوێکی ئاو بۆ گیاندار و باڵندە کێویەکان دروست دەکەن .
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردووه، كه پاراستنی ژینگەو سروشت و گیانلەبەران رەفتاری لە مێژینەی پێشمەرگە و پارێزەرانی خاك و نیشتمانە.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەى هه‌رێم، له سۆشیاڵ میدیاكه‌یدا ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه‌ى نووسیوه‌و چه‌ند وێنه‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌كانیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه خه‌ریكى پرڕكردنى چاڵه‌كانن له ئاو.