پشووى تێدایە

وەزارەتى پەروەدە ئامادەسازییەکانى ساڵى نوێى خوێندنى بڵاوکردەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى پەروەردەى هەرێم، ئامادەسازییەکانى ساڵى نوێى خوێندنى 2024-2025ـى بڵاوکردەوە، رۆژى 1ـى 9 مامۆستایان پەیوەندى بە هۆڵەکانى خوێندنەوە دەکەن.

بەپێى ئەو نوسراوەى وەزارەتى پەروەردە کە واژۆى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى لەسەرە و ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتییەکانى پەروەردەکراوە، تێیدا هاتووە کە پێویستە ناوەندەکانى خوێندن ئەم رێکارانە پەیڕەو بکەن:

یەک: کارگێڕى ناوەندەکانى خوێندن لە رۆژى 24.8.2024 تا 29.8.2024، قوتابیان بەسەر هۆڵەکانى خوێندندا دابەش دەکەن و لە سیستمى ئى- پەروەردە تۆمار دەکەن و هۆبەکانیان جیا دەکەنەوە.

دوو: لە 31.8.2024، تا 5.9.2024، خشتەى هەفتانەى وانەکانى ناوەندى خوێندن دادەنێن و بەشەوانەکان بۆ مامۆستاکان دیارى دەکەن.

سێ: رۆژى دووشەممە 1.9.2024، رۆژى پەیوەندیکردنى مامۆستایانە بە ناوەندەکانى خوێندنەوە.

چوار، دەوامى کارگێڕى ناوەندەکانى خوێندن لە وەزرى هاویندا رۆژانى دووشەممە و پینجشەممە دەبێت لە هەفتەیەکدا، بەهۆى ئەوەى تاقیکردنەوە گشتییەکانى پۆلى 12ـىلا ئامادەیى رۆژانى یەکشەممە و چوارشەممەیە لە هەفتەدا.

پشووەکانى نامێنن و پڕۆگرامى خوێندنى پۆلى 12 کەمدەکرێتە...

پشووەکانى نامێنن و پڕۆگرامى خوێندنى پۆلى 12 کەمدەکرێتەوە؟