بریندار زۆرن
لە ئاگرەکەى ئامەد و مێردین 12 کەس گیانیان لەدەستداوە
964+
وریا فەتاح
تائێستا 12 کەس بەهۆى ئاگرەکەى باکوورى کوردستان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکى دیکەش بریندارن، سەدان سەرئاژەڵیش لەناو چوون.
فەخرەدین کۆجا، وەزیرى تەتدروستیى تورکیا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس، نوێترین ئامارى ئاگرەکەى راگەیاند و نووسیویەتى، “ژمارەى گیانلەدەستدان لە ئەنجامى ئاگرەکەى نێوان ئامەد و مێردین بۆ 12 کەس بەرزبووەتەوە”.
جگە لە گیانلەدەستدان، کۆجا ئاشکراى کردووە 78 کەسى دیکە بریندارن، کە 10 لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن.
دوێنێ هەینى، ئاگر لە پەرێز و پووش و پاوانى نێوان ئامەد و مێردین کەوتەوە و بەخێراییەکى زۆر تەشەنەى سەند، بەپێى ئامارە سەرەتاییەکانیش لە ئامەد و مێردین 15 هەزار دۆنمى سووتاندووە.
هەر لە ئاگرەکەدا 565 سەر ئاژەڵى بچوک و گەورە لەناوچوون و دەیانى دیکەش بریندار بوون.