كۆنفرانسی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی
ستراتیژی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی خرایه‌ڕوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، له رێگه‌ی كۆنفرانسی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له‌وه ئاگادار ده‌بن ئێستا جیهان چۆن رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه.
لە میانه‌ی به‌شداریكردنی 21مین کۆنفرانسی شەفافیەتی نێودەوڵەتی کە لە وڵاتی لیتوانیا بەڕێوە دەچێ، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و د.فرانسیس ڤالێریان سەرۆکی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە.
له راگه‌یاندراوێكی ده‌سته‌كه‌دا، كه كۆپییه‌كی بۆ 964 نێردراوه، هاتووه، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی دەستەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی خستەڕوو.
هەروەها تیشکی خستەسەر ستراتیجی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، کە ئێستا لە کورستان‌دا جێبەجێ دەکرێ.
دواتر، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی قەڵغانی دەستپاکی بە د.فرانسیس بەخشی.
له کۆنفرانسی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، نوێنه‌ری زیاتر لە 100 وڵات بەشدارن، لەسەر ئاستی عێراق د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بەشداریی کردووە.
سەرۆکی دەستەكه پێشتر رایگەیاندبوو، کە بەهۆی بەشداریكردن لەو کۆنفرانسەدا دەزانن جیهان ئێستا چۆن رووبەڕووی گەندەڵی دەبێتەوە.