لە کوێ؟

کرێکارێک لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و گیانی سپارد

964+

سۆما حەکیم زادە

کرێکارێکی تەمەن 30 ساڵ بەناوی “ئەکبەر مەحموودی” خەڵکی سۆماو برادۆستی سەر بە ورمێ، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و لە کاتی کارکردندا لە بەرزاییەک دەکەویتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیووز دەڵێت، رووداوەکە دوێنێ پێنجشەممە بووە و کرێکارەکە لەسەر شەقامی “مافی” لە ورمێ لە باڵەخانەیەک کاری کردووە و پاشان دەکەویتە خوارەوە و گیانلەدەستدەدات.

ساڵی پار بە گشتی دووهەزار و 115 کرێکار (2094 پیاو 21 ژن) لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، ئەوە ئاماری کۆڵبەر نیوزە.

ئێران لە ریزبەندی وڵاتاندا 102ەمە کە رێز لە بابەتی سەلامەتیی کرێکاران دەگرێت، کە ئەمەش پلەیەکی زۆر نزمە .

سێ کرێکار لە کاتى کاردا گیانیان لەدەستدا

سێ کرێکار لە کاتى کاردا گیانیان لەدەستدا

سێ کرێکار لە کاتى کاردا گیانیان لەدەستدا

سێ کرێکار لە کاتى کاردا گیانیان لەدەستدا