تەرمەکەشی دۆزرایەوە

گەنجێک لە رووباری خابووردا خنکا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان، کە خەڵکی شنگالە لە رووباری خابووردا خنکا.

ئێوارەی ئەميۆ نزیک کاتژمێر 05:00 لە گوندی چەمسیرمۆی رۆژهەڵاتی زاخۆ، گەنجێکی ئاوارەی شنگال بە ناوی (فارس شەهاب) تەمەن 21 ساڵان لەناو رووباری خابووردا خنکا.

جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 راگەیاند، “گەڕان بە دوای تەرمی گەنجەکە بەردەوامە و تیمەکانمان لەوێن”.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەمە شەشەم حالەتی خنکانە لە ماوەی سێ مانگی رابردوو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

نوێكرایه‌وه‌ 06:47 

به‌رگریی شارستانیی زاخۆ به‌ 964ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌ و ره‌وانه‌ی پزیشكی داد ده‌كرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

منداڵه‌ 6 ساڵییه‌كه‌ى زاخۆ چۆن له‌ خنكان رزگارى بووه...

منداڵه‌ 6 ساڵییه‌كه‌ى زاخۆ چۆن له‌ خنكان رزگارى بووه‌؟