یەکێک لەو شوێنانەی قایمقامیەتی سلێمانی دایخستووە - وێنە: قایمقامیەتی سلێمانی
بەهۆی بوونی کەسانی خوار 18 ساڵ
لە سلێمانی 30 کافتریا و شوێنی یاری داخراون
964+
پێشەوا محەمەد
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا قایمقامییەتی سلێمانی 30 کافتریا و شوێنی یاریی و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنیی داخستووە، کە رێگایان داوە کەسانی خوار 18 بچێتە شوێنەکانیانەوە.
لیژنەکانی قایمقامییەتی سلێمانی لە گەڕانەکانیاندا خۆیان لەوە دڵنیا دەکەنەوە منداڵی خوار 18 لەو شوێنانە نەکرێنە ژوورەوە.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی پشووی هاوین و كۆتایی هاتنی ساڵی خوێندن، ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران روو له گازینۆ، هۆڵه‌كانی بلیارد و كافتریا و شوێنه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، بۆیه ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن شوێنه‌كان کراوە رێگری له كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ بکەن.
وتیشی “بەپێی یاسا و رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به ته‌مه‌ن خوار 18 بفرۆشن”.
بڕیارەکە هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له‌كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان و فرۆشتنی جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی دەگرێتەوە.
“لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه و هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی بكات رووبه‌ڕووی داخستن ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی به‌شی یاسای قایمقامیه‌ته‌وه خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی دیكه ده‌كرێته‌وه”، ئەوەش قسەی گۆران قادرە.