بەم بەیانییە کۆنتڕۆڵکراوە
بەهۆی ئاگرێکەوە لە ماردین و دیاربەکر پێنج کەس گیانیان لەدەست دا
964+
پەری ساڵح
ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی باکووری کوردستان لە سنوری نێوان دیاربەکر و ماردین کەوتەوە و پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 40 کەس بریندارن.
شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی چناری دیاربەکر و ناحیەی شەمرەخی ماردین کەوتەوە، بەپێی زانیارییەکانی ئافادی تورکیا زیاتر لە 112 تیمی فریاکەوتنی تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کراون و 41 ئۆتۆمبێلی ئاگر کوژێنەوە و 150 کارمەندی بەرگری شارستانی بەشداربوون لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و بەهۆی باوە تەشەنەکردنی ئاسان بووە.
وەزیری تەندروستی تورکیا فەخرەدین کۆجا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرەکە پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 44 کەسیش بریندارن و برینی 10 کەسیان سەختە.
هاوکات عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، ئەو پێنج کەسەی گیانیان لەدەستداوە سیانیان خەڵکی دیاربەکرن و دووانەکەی دیکەش خەڵکی ماردینن.
ئاگرەکە بەشێکی زۆر لە زەوی کشتوکاڵی هاوڵاتیانی ناوچەکەی سوتاندووە و بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەتەواوی کۆنترۆڵکراوە و هێشتاش تیمەکان هەوڵی ساردکردنەوە دەدەن