دەڵێن شەڕەچەقۆ بووە

دره‌نگانى شه‌وى رابردوو لە هه‌ریر هەشت کەس بریندار بوون

964+

ئاکام غەفور – سۆران

درەنگانی شەوی رابردو لە هەریر دەبێتە شەڕ و هەشت کەس بریندار دەبن.
شەڕەکە نزیکی کاتژمێر 1:00ـى شەوى رابردوو لە ناو بازاڕی هەریر روویداوە، کە چەند گەنجێکی شارەکە به‌شه‌ڕهاتن .
بە قسەی سەرچاوەیەکی ئەمنی شەڕەکە لە یەکێک لە کافتریاکانی قه‌زاکە دروست بووە، چەند گەنجێک دواى دروستبوونى دەمەقالێ له‌نێوان، لێیان ده‌بێته‌ شه‌ڕ و شه‌ڕه‌كه‌ش چه‌قۆ وه‌شاندنى تێده‌كه‌وێت بەڵام ده‌ڵێت زوو کۆنتڕۆڵ كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ ته‌ندروستى شه‌قڵاوه‌ ئه‌وه‌ى بۆ 964 پشتڕاست كرده‌ووه‌ كه‌ ئه‌و بریندارانه‌ى شه‌وى رابردوو گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر، ژماره‌یان هه‌شت كه‌س بووه‌ و شوێنى چەقۆ به‌ جه‌سته‌یانه‌وه‌ دیار بووه‌.
ده‌شڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى برینه‌كانیان سووك بوو هه‌ر ئه‌واكت ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌ كراوه‌نه‌ته‌وه‌.
هه‌رچی وه‌لى باقی، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌زاى هه‌ریره‌ ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌ قه‌چۆ كرابێت، به‌ڵكو ده‌ڵێت “شه‌ڕه‌كه‌ به‌ دار و به‌رد و بۆكس له‌نێوان ئه‌م گه‌نجانه‌ روویداوه‌”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ى به‌شه‌ڕهاتوون ته‌مه‌نیان نزیكى 20 تاوه‌كو 25 ساڵان ده‌بێت.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لەسەر ئاژەڵ شەڕەچەقۆ لە ناحیەى سیروان روویدا

لەسەر ئاژەڵ شەڕەچەقۆ لە ناحیەى سیروان روویدا