سێ حاڵەتی لەبارچوون هەبوو

نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی: لە جەژندا 96 منداڵ لەدایکبوون

964+

ژووری هەواڵ

لە رۆژانی جەژنی قورباندا 96 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاریی سلێمانی لەدایكبوون، 20 منداڵیان بە نەشتەرگەری هاتوونەتە دنیاوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.6.2024، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا 441 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونیان کردووە و لەو ژمارەیە 134 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە کۆی 96 منداڵی لەدایکبوو، 42ـیان کوڕ بوون و 54ـی دیکەشیان کچ بوون.

لەو ژمارەیە 76 منداڵیان بە شێوەی سروشتی لەدایكبوون و 20 منداڵ لە رێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.

بە گوێرەی ئاماری تەندروستیی سلێمانی، لەو ماوەیەدا 126 سۆنەر و 518 پشکنینی تاقیگەی ئەنجامدراوە، هەروەها سێ حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە.

41 منداڵی تازە لەدایکبوو لە مەرگ گەڕانەوە

41 منداڵی تازە لەدایکبوو لە مەرگ گەڕانەوە