هاوڵاتییەک سکاڵای کردووە

پۆلیسێک لەسەر بەرتیلوەرگرتن دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل، كارمەندێكی پۆلیسی كەركوک دەستگیر کرا، دەستەی دەستپاكیی عێراقیش دەڵێت، بڕیاری دەستگیركردن بۆ ئەفسەرێكیش دەرچووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.6.2024، دەستەی دەستپاكیی عێراق رایگەیاند، كارمەندێك لە نووسینگەی بەشی ئاسایش لە كەركوك بۆ كاروباری ناوخۆ دەستگیركراوە، هەروەها بڕیاری دەستگیركردنیش بۆ بەڕێوەبەری نووسینگەكە دەركرا، كە تۆمەتی بەرتیلدانی لەسەر بووە و پلەی موقەدەمی هەیە.

دەستەی دەستپاکی دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە سكاڵای هاوڵاتییەک کردووە، کە رایگەیاندبوو داوای بەرتیلی لێكراوە لە بەرامبەر راییكردنی كارەكانی.

پۆلیسەکە بە گوێرەی ماددەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە و هەروەها بڕیاری دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی بەشی ئاسایشی كەركوك بۆ كاروباری ناوخۆیی دەركردووە بۆ لێكۆڵینەوە لە بابەتەكە.

گەندەڵیەکى گەورەى پارێزگارى کەرکوک ئاشکرا دەکرێت

گەندەڵیەکى گەورەى پارێزگارى کەرکوک ئاشکرا دەکرێت