کەش و هەوا

هاوین دەستی پێکرد و گەرمیانیش نزیک بووەتەوە لە 50 پلە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەو شەپۆلە گەرمایەش رووی لە ناوچەکە کردووە هەر بەردەوام دەبێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما هەر وەک دوێنێ دەبن و بەبەرزی دەمێننەوە، بەرزترین پلەی گەرماش گەرمیانە بە 48 پلە و فێنکترین حاجی ئۆمەرانە بە 31 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی وەرزی بەهارە و هاوین دەست پێدەکات و دا دێتیش پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 20- 06- 2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژئاوا .
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 45
سلێمانی : 41
دهۆک : 44
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 45
زاخۆ : 45
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان: 48