بچن بۆ سایلۆی شارەکە

مەخمور تا کۆدی 2304 دەستی بە پێدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ جوتیارانی مەخمور، سایلۆی شارەکە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیکرد بە پێدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران، ئەوانەی لە بەرواری 1 و 2ـی6.2024، تاوەکو ژمارە کۆی (2304) گەنمیان رادەست کردووە.

پێشتر، فازڵ رەسوڵ جێگری بەڕێوەبەری سایلۆی مەخمور، به‌ 964ـى وتبوو، “جوتیاران دەتوانن لە ماوەیەکی کورتدا لە لقی بانکی رەشید لە مەخمور، پارەی گەنمەکانیان وەربگرن، بەپێی ئەو نرخەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دیاریکردووە”، ئه‌مساڵ تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار وه‌رده‌گرێت.

هەریەك لە وەزیری بازرگانی حكومەتی عێراق و قایمقامی قەزای مەخمور و بەڕێوەبەری سایلۆی مەخمور ئەوەیان راگەیاند، ئەمساڵ پلەی وەرگرتن كراوەتە 70% كە ساڵانی رابردوو 75% بوو بەڵام ئەمساڵ بەگوێرەی پاكیەكەی بۆ ئارد و ئالیك نمرەی بۆ دادەنرێت.

گەنمە خراپەكانیش دووبارە جوتیارەكان دەیبەن بۆ خاوێن كردنەوە، بەڕێوەبەری سایلۆی مەخمور ئاماژەی بەوەشکرد، “به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام تا کاتژمێر 12ـى شه‌و سایلۆ كراوه‌ ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمی جوتیاران”..

سایلۆی مەخمور دەستی کرد بە وەرگرتنی گەنم

سایلۆی مەخمور دەستی کرد بە وەرگرتنی گەنم

جوتیارانى مەخمور بە دەست سایلۆوە گیریان خواردووە

جوتیارانى مەخمور بە دەست سایلۆوە گیریان خواردووە