لە ناوچەی شاهۆی کرماشان

کرێکارێک سێیەم رۆژی جەژن کارەبا گرتی و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ناوچەی شاهۆی کرماشان، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتی و پاش شەوێک مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

کرێکارەکە ناوی عەدنان خوسرەوییە، تەمەنی 30 ساڵە و ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی دوو منداڵە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19.6.2024، هادی رەسوڵزادە، وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە 964ی وت، بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوەکەیان، رۆژی سێیەم رۆژی جەژن، لە کاتی کاردا کرێکارەکە بەهۆی کێبڵی ستوونی کارەباوە، شۆڕتی کارەبا گرتوویەتی.

وتیشی “کرێکارەکە خەڵکی گوندی مەنسوئاغای سەر بە شاری شاهۆن لە کرماشان، پاش شەوێک مانەوە لە نەخۆشخانەی کرماشان، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە ئەمڕۆ چوارشەممە گیانی لەدەست دا”.

کرێکارێک دیوار بە سەریدا روخاو گیانی لەدەستدا

کرێکارێک دیوار بە سەریدا روخاو گیانی لەدەستدا

بەھۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

بەھۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا