پینتاگۆن

“ئه‌مریكا پاڵپشتیی خۆی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌”

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا (پینتاگۆن) رایگەیاند، بوونی هێزەكانی پێشمەرگە هاوشانی هێزەكانی عێراق، رۆڵی كارای هەیە بۆ لەناوبردنی تواناكانی رێكخراوی داعش، بۆیە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیكردنیان.

پاتریك رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا شه‌وی رابردوو (به‌ كاتی كوردستان) رایگەیاند، پاڵپشتیان بۆ پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی جارێكی دیكه‌ رێكخراوێكی وه‌ك داعش سەرهەڵنەداتەوە.

وتیشی، بوونی هێزەكانی پێشمەرگە هاوشانی هێزەكانی عێراق زۆر كارا بوو، ئەوەمان لە دەیەی رابردوو بینی، هاوكات ئەوەشمان بینی ئەگەر ئەو دوو هێزە پێكەوە كار بكەن، بەهێزتر دەبن بۆ لەناوبردنی رێكخراوە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكەدا.

پاتریك رایده‌ر رایگه‌یاند،  بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق تا دیسان داعش نەگەڕێتەوە و به‌ یه‌كجاری له‌ناوببرێن.

پێشمەرگە دەچێتە پاریس

پێشمەرگە دەچێتە پاریس