له شێروان مه‌زن
بزنێكی كێوى چاره‌سه‌ركرد و ره‌وانه‌ى ناو سروشتى كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتییه‌كى سنوورى ناحیه‌ى شێروان مه‌زن له قه‌زاى مێرگه‌سۆر، بزنێكی كێوى له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كات و ئه‌مڕۆش ئازادى ناو سروشتى كرده‌وه.
هاوڵاتییه‌كه ناوى ساڵح عومه‌ره، خه‌ڵكی گوندى لێڕێ سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شوێنێكى ناو سروشتى گونده‌كه‌ى ئه‌م بزنه كێوییه ده‌بینێت كه به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كه‌وتووه، ده‌یباته ماڵه‌وه و چاره‌سه‌رى ده‌كات.
ئیبراهیم سه‌عید، خه‌ڵكى گوندى لێڕێ به 964، گه‌نجه‌كه به‌جۆره‌ها شێواز چاره‌سه‌رى ئه‌و بزنه‌ى كرد‌و و دواتر هێزى پاراستنى ژینگه‌ى ئاگادار كرده‌وه و به ئاماده‌بوونى ئه‌وان ئازادى ناو سروشتى كرده‌وه.
وتیشی “له‌برئه‌وه‌ى له سنووره‌كه‌مان پاراستنى ئاژه‌ڵه‌كان بووه‌ته كه‌لتوور بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یپارێزێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رۆژانه خه‌ڵكى به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌و ئاژه‌ڵه كێویانه ده‌بینێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌ستكارییان ناكه‌ن، مه‌گه‌ر كه‌وتبن و نه‌خۆش بن، ده‌نا هه‌ر كه‌سێك ئه‌زیه‌تیان بدات توندترین سزا ده‌درێن.
به‌پێی رێنماییه‌كانى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم سزاى جۆراوجۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكراوه كه راوى باڵنده‌و ئاژه‌ڵى كێوى ده‌كه‌ن، كه سزاكه‌یان بریتییه له پێبژاردن و هه‌روه‌ها له زۆر حاڵه‌تیشدا به‌ندكردنى به‌دوادادێت.