18 تیمی فریاکەوتن ئامادە کراون

سلێمانی یەکەم رۆژی جەژنی بە 11 رووداوەوە بەڕێکرد

964+

پێشەوا محەمەد

یەکەم رۆژی جەژن لەناو شاری سلێمانی 11 رووداوی جۆراوجۆر هەبوون، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی دەڵێت، بۆ رۆژانی جەژن 18 تیمی فریاکەوتنیان پێکهێناوە.

بە وتەی سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی، کە بۆ 964 قسەی کردووە، رووداوەکان بریتی بوون لە شەڕە چەقۆ، کەوتنەخوارەوە، رووداوی هاتوچۆ و بوورانەوە.

وتیشی، “بۆ جەژن تیمەکانمان بۆ 18 تیمی فریاکەوتن زیاد کردووە و نزیکەی 10 تیمیان لە شوێنە گەشتیار و گشتییەکان جێگیر کراون و چاودێریی شوێنەکان دەکەن بۆ ئامادەبوونی خێرایان لە ئەگەری رووداوی نەخوازراودا”.

تەندروستیی سلێمانی بەر لە جەژن ئاشکرای کرد، سەرجەم مەڵبەندە تەندروستییەکان لەناو شاری سلێمانی بە کراوەیی ماونەتەوە.

سامان نادر ئاماژەی بەوەش دا، لەناو سلێمانی و لە دەوروبەری سلێمانیش ژمارە 122 بە شێوەی 24 کاتژمێری بەردەستە و بەپێی زۆنەکان جیاکراوەتەوە و وەڵام دەدرێتەوە.

کاری مەڵبەندە تەندروستییەکانی ناو سلێمانی بەئەلکترۆن...

کاری مەڵبەندە تەندروستییەکانی ناو سلێمانی بەئەلکترۆنی دەکرێن