ناسنامەی دیار نییە

تەرمی ئەو هاوڵاتییەی لە پرژێ هەڵدێرا هێنرایە خوارەوە

+964

ئاکام غەفور-سۆران

ئەمڕۆ بەیانی تەرمی کەسێک لە پرژێ دۆزرایەوە، کە لە شاخ هەلدێرابوو کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی هێنرایە خوارەوە و تا ئێستاش ناسنامەی ئاشکرا نەبووە..

تەرمەکە روشان بە جەستیەوە دیارە، بەڵام هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و نازاندرێت کێیە، ئەوەی لە جلەکانی دەرکەوتوە شاخەوان بووە، جل و پێڵاوی شاخەوانی پێ بووە لە شوێنێکی سەخت کەوتووە.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران وردەکاری زیاتر بۆ 964 ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەو کەسە بە تەنیا بووە، کەسی لەگەل نەبووە و پێشتریش کەس ئاگادری نەکردینەوە لە بوونی حاڵەتی ون بوون، لە توێکاری سەرەتایی دەرکەوتووە پێدەچێت لە دوێنێوە کەوتبێت.

هەر دوێنێ لە ناوپردانی سنووری چۆمان، حاڵەتێکی تری گیرخواردن هەبوو لە شاخ، کە ژنێکی ئوسترالی لە شوێنێکی سەخت گیری خواردبوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران توانیان رزگاری بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هاوڵاتیەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا

هاوڵاتیەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا