ئەمڕۆ چەندین چالاکییان کردووە

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە

964+

توانا نەقی

تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان لە رۆژانی جەژن پشوویان نییە و لەم دووەم رۆژی جەژنەشدا چەندین کاریان لە باخچەو پارکەکانی هەولێر کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، سەوزایی پێویستی بە خزمەت کردن هەیە “ناتوانین بۆ یەک رۆژیش کەم تەرخەمبین کەم تەرخەمیمان دەبێتە هۆی لەناو چوونی چەندین ساڵ ماندوو بوونمان”.

دەشڵێت، لە دووەم رۆژی جەژنی قورباندا ئەم چالاکیانەیان ئەنجامداوە:

– لە پارکی شار شوشتن و خاوێنکردنەوەیان ئەنجامداوە لەگەڵ خاوێن کردنەوەی حەوزی نافورەکان.

– لە دورگەی ناوەندی شۆڕش ئاودانیان بۆ زۆربەی بەشەکان، عەیاردانی مڕەشە، چاکردنەوەی مڕەشە و چاککردنەوەی قوفڵی ئاودان ئەنجامداوە.

– خاوێن کردنەوەی سەرجەم پاڕکەکان و دوورگه ناوەندیەکان.

– ئاودانی سەرجەم دوورگە ناوەندیەکان و پارکەکان.

– لە بەشی نەمامگەی دوو هەستاون بە خاوێنکردنەوە و بژارکردن و ئاودانی نەمامگەکان و هێنانە ژوورەوەی خۆڵ نەمامگە ئامادە کردنی سەدان کیسە خۆل بۆ بەرهەم هێنانی دار و گوڵ.

– چاککردنەوە و رێکخستنەوەی شێوەکانی دوورگەی ناوەندی شەقامی زاگرۆس و شێوەی گۆزە بەرانبەر وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شێوەکانی بەرامبەر سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و شێوەی تاوس لە شەقامی 60 مەتری.

ئەندازەی پارکەکان: رێژەی سەوزایی لە هەولێر گەیشتووەتە ...

ئەندازەی پارکەکان: رێژەی سەوزایی لە هەولێر گەیشتووەتە ٪20