5 کەس بریندارن

ژمارەی بریندارەکانی تەقینەوەکەی خورماتوو بەرزبووەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ژمارەی بریندارەکانی تەقینەوەکەی ئەمشەوی قەزای دوزخورماتوو بەرزبووەوە بۆ پێنج کەس و سیانیان تەندروستیان ناجێگیرە.

پەیامنێری 964 لە بەردەم نەخۆشخانەی خورماتووەوە رایگەیاند، پێنج کەس بریندار بوون و لە ناو بریندارەکاندا ژن و منداڵ هەیە و سێ کەسیان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون کە کەرکوک.

ئەمشەوی شەممە بۆمبێکی چینراو لە ناو بازاڕی دوزخورماتوو تەقیەوە هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە دوزخورماتوو تەقینەوە روویدا

لە دوزخورماتوو تەقینەوە روویدا