لە رۆژانی جەژندا

سۆرانیش هاتوچۆی بارهەڵگرەکانی قەدەغە کرد

964+

توانا نەقی

لە هەرچوار رۆژی جەژن هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە چەند رێگایەکی ئیدارەی سۆران بۆ ماوەی 8 کاتژمێر قەدەغە دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، هاتوچۆی ئیدارەی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر بەهەموو جۆرێکی، ترێلە، لۆری و قەلاب، دەکەنەوە هەرچوار رۆژی جەژن هاتوچۆکردن لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر 9:00ـی شەو بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

دەشڵێت، قەدەغەکە لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران تا سپیلک، هاتنیش لە هەولێر بە پێچەوانەوە لە سپیلک بۆ حاجی ئۆمەران، لەبەر دروست نەبوونی جەنجاڵی لە ناوچە گەشتیاریەکان بەتایبەتی گەلی عەلی بەگ دەبێت.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەن پابەندی بڕیارەکەبن لەبەر بەرژەوەندی گشتی، بەپێچەوانە سەرپێچیکار رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رۆژانی جەژن قەدەغە کرا

هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رۆژانی جەژن قەدەغە کرا