بۆ جوتیارانى عەربەت

ئاگادارییەک لە سایلۆى سلێمانییەوە

964+

وریا فەتاح

سایلۆى سلێمانى ئاگادارى جوتیارانى عەربەت دەکات کە باجى تا رۆژى سێشەممە دابەشکراوە و دەشڵێت، ئەو جوتیارانەى باجیان وەرنەگرتووە گەنم نەهێنن.

سایلۆى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، ئاگاداری جوتیارانی عەربەت دەکەین باجی تا سێشەمەش دابەشکراوە، بۆیە داواکارین لەو جوتیارانەی باجیان وەرنەگرتوە گەنمەکانیان نەهێنن، چونکە رۆژی چوارشەمە سەرەی جوتیارانی سنوری بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگروونە.

ئاشکراش کراوە، رۆژی سێشەمە باج بەسەر جوتیارانی پیرەمەگروون دابەش دەکرێت و هیچ باجێک بە جوتیارانی عەربەت نادرێت.

بەپێى ئاگادارییەکى پێشوترى سایلۆى سلێمانى، تاکو رۆژى 18.6.2024، گەنمى جوتیارانى عەربەت وەردەگیرێت و لە دواى ئەوەوە خشتەیەکى نوێ بۆ وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى پیرەمەگرون دەستپێدەکات.

بۆ هەر دۆنمێک جوتیارانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى 237 کیلۆ گەنمیان لێ وەردەگیرێت، لە سنوورى عەربەت 74 هەزار دۆنم زەوى رەزامەندى لەسەر دراوە کە لە سایلۆ گەنمیان لێ وەردەگیرێت.

بۆ ئەمساڵ، لە سەرجەم هەرێمى کوردستان 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت لەو ژمارەیە 43%ـى بەر پارێزگاى سلێمانى دەکەوێت.

ساڵى رابردوو بۆ هەر دۆنمێک بڕى 178 کیلۆ گەنم لە جوتیاران وەردەگیرا.

جوتیارانى عەربەت ئاگادار دەکرێنەوە

جوتیارانى عەربەت ئاگادار دەکرێنەوە