زۆرترینى لە دهۆک بووە

لەمساڵدا تورکیا 833 جار هەرێمى کوردستانى بۆردوومان کردووە

964+

وریا فەتاح

تەنیا لە 24 کاتژمێرى رابردوودا، تورکیا لە رێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە 27 جار بۆردوومانى ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى کردووە، لە پێنج مانگى یەکەمى 2024یشدا، 833 بۆردوومانى ئەنجامداوە.

بەپێى ئامارەکانى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى، لە دونێنوە، تورکیا لە رێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە 27 جار بۆردوومانى بۆسەر هەریەک لە (زنجیرە چیاى مەتین دەوروبەرى گوندى رەشاڤا لە دێرەلوک، چیاى ساوێن و جاسوسان لە بنارى قەندیل، لوتکە چیاى کوڕاشەڵ و بنارى زنجیرە چیاى کێوەڕەش لە سەرکەپکانى قەزاى رانیە، گوندى کانی میرانى کۆمارى کۆمارى لە پێنجوێن)، ئەنجامداوە.

هەرچەندە لەو بۆردوومانانەى 24 کاتژمێرى رابردوودا هیچ هاوڵاتییەکى مەدەنى نەکوژراوە و بریندار نەبووە، بەڵام لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تائیستا هەشت هاوڵاتى مەدەنى بە بۆردوومانى درۆن و فڕۆکەى جەنگى تورکیا ژیانیان لەدەستداوە.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوە ئەمریکییەکە بۆ 964 ئاشکراى کرد، لە 1.1.2024 تا 31.5.202، تورکیا 833 جار بۆردوومانى ناوچە جیاوازییەکانى هەرێمى کوردستانى کردووە کە زۆرترینى بۆسەر ناوچەکانى پارێزگاى هەولێر  بووە و دواى ئەویش دهۆک و سلێمانى، بەم شێوەیە:

پارێزگاى هەولێر: 356 هێرش بۆردوومان

پارێزگاى سلێمانى: 102 هێرش بۆردوومان

پارێزگاى دهۆک: 365 هێرش بۆردوومان

پارێزگاى نەینەوا و سنوورى شەنگال: 10 هێرش و بۆردوومان

لە سێ مانگی رابردوودا تورکیا 241 بۆردومانی بۆ سەر هەرێمی...

لە سێ مانگی رابردوودا تورکیا 241 بۆردومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە