رۆژانه 3 رووداوى ئاگر
14 رۆژه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كانه‌وه ده‌كوڵێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو ئێستا نزیكه 44 رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان روویانداوه و به‌پێی به‌داواداچوونه‌كانى 964یش زۆربه‌ى ئه‌م ئاگرانه له قه‌باره گه‌وره بوونه و زیانى زۆرى مادییان به‌جێهێشتوه.
ئاگره‌كان ته‌نیا له پووش و پاوان و دارستان نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو سووتانى ماڵ، ئۆتۆمبێل فه‌رمانگه‌ى حكومى، شوێنكاره‌كان، پاڵاوتگه و … كه‌وتوونه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ى 14 رۆژى رابردوودا له‌هه‌ولێر 10 رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه و دهۆك حه‌وت ئاگر، راپه‌ڕین سێ ئاگر، كه‌ركوك دوو ئاگر، سلێمانى 12 ئاگر، گه‌رمیان حه‌وت ئاگر و ئیداره‌ى سۆرانیش سێ حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى هه‌بووه.
زیانه‌كانى ئه‌م رووداوانه‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه جگه له سوتانى سه‌دان دۆنم له پووش و پاوان و دارستان، گه‌نم و دانه‌وێڵه، ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگر و سووتانى ئاژه‌ڵ، هه‌مانكات له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌شت كه‌س به‌هۆى ئاگرانه‌وه سووتاون و كارمه‌ندێكی به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر گیانى له‌ده‌ستداوه و ژن و پیاوێكیش له‌سنوورى راپه‌ڕین له‌لایه‌ن به‌رگرى شارستانییه‌وه رزگاركران.
به‌شێك له هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان نادیاره، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌شیان، هه‌وره‌بروسكه، شۆرتى كاره‌با، رووداوى هاتوچۆ به‌هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان زاندراوه.