ئاگر لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە
ئاگرێك له شه‌قامی چل مه‌تری كه‌وتووه‌ته‌وه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
له باڵه‌خانه‌یه‌ك له شه‌قامی چل مه‌تریی هه‌ولێر ئاگرێك كه‌وتووه‌ته‌وه، کە دەکەوێتە به‌رامبه‌ر گەڕەکی دریم سیتی.
سوڵتان مۆفه‌ق دوكاندارێكی به‌رامبه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌یه و به 964ی وت، زیاتر له 25 خوله‌كه ئاگره‌كه به‌رده‌وامه و به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت.
وتیشی، قاتی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه به ته‌واوی ده‌سووتێ و میسكه‌رێكی چیمه‌نتۆ سه‌رخستن له ناو ئاگره‌كه‌دایه و ده‌سووتێت و ئه‌و شتانه‌ی له سه‌ره‌وه‌ن ده‌سووتێن و ده‌كه‌ونه خواره‌وه.
بە قسەی شایەتحاڵەکە دیار نییە کەس لە قاتی سەرەوەی باڵەخانەکە بێت یان نا.
باڵەخانەکە کاری تێدا دەکرێ بە بەردەوامی و هێشتا تەواو نەکراوە، کە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە بە ناوی گۆڵدن تولیب و لە چوار تاوەر پێکهاتووە.
نوێکرایەوە 11:15
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیی هه‌ولێر لە شوێنەکە ئامادەن، داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌كه دووربخه‌نه‌وه.
هاوكات پۆلیسی هاتوچۆ رێگه‌ی هاتنیان بۆ به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كه له سه‌ره‌تای شه‌قامی نازناز داخستووه.
ئاگرەکە هێشتا بەردەوامە و زانیاری دێت…