بۆ كێی بكه‌ی؟
ئه‌گه‌ر له دائیره‌یه‌ك ئیشت ناڕوا ته‌له‌فۆن بكه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگای هەولێر، دوو خزمەتگوزاریی خێرای بۆ راییكردنی کاروباری هاوڵاتیان له فه‌رمانگه حكومییه‌كان راگەیاند، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و نه‌هێشتنی گله‌ییه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13.6.2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ راییکردنی خێرای کاروباری هاوڵاتیان، دوو خزمەتگوزاریی خێرای له فه‌رمانگه حكومییه‌كان راگەیاند.
ئومێد خۆشناو له‌مباره‌یه‌وه به 964ی راگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت رۆتینی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان كه‌م بكه‌ینه‌وه و رێز له هاوڵاتی بگیرێت، بۆ ئه‌مه‌ش له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دوو خزمه‌تگوزاریی خێرا کەوته‌کار و لە ئه‌مڕۆوە هاوڵاتیان دەتوانن له رێگەی ئەم دوو خزمەتگوزارییەوە سكاڵا و داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نن.
خزمه‌تگوزارییه‌كان پێكدێن له ژمارە تەلەفۆنی (07506000707) بۆ سكاڵا، کە له دیوانی پارێزگا دابینکراوە و په‌یوه‌ندی هاوڵاتیان وه‌ردەگیرێت و داواكارییەکان تۆمار ده‌كات و ده‌نگیان ده‌گه‌یه‌نێته لایەنە په‌یوه‌ندیداره‌كان و چاره‌سه‌ری گونجاو و خێرا بۆ خواستەکانیان دەكرێت.
هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری دووه‌م، بریتییه له (eService) ئه‌ویش له ماڵپه‌ڕی فەرمی پارێزگای هه‌ولێرە (www.hawlergov.org)، لەو خزمەتگوزارییەش هاوڵاتی راستەوخۆ ده‌توانێ مامه‌ڵه و سكاڵا و داواكارییه‌كانی بگه‌یه‌نێ و لە زووترین کاتدا وه‌ڵامی خواست و داواکارییەکانی ده‌درێته‌وه.