هەواڵی “ژینا ئەمینی”ـیان به جیهان گهیاند و خهڵات كران
964+
هێرۆ مەولودی – ههولێر
نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەمەدی، ئەو دوو ژنە رۆژنامەنووسەی هەواڵی برینداربوون و دواتر مردنی “ژینا ئەمینی”ـیان بڵاوکردەوە، خەڵاتی ئازادیی رۆژنامەوانیان وەرگرت.
هاوسەری نیلوفەر حامدی لە هەژماری خۆی لە توویتهر هەواڵی خهڵاتكردنی هاوژینهکەی راگەیاندووە و نوسیویەتی “نیلوفەر دەنگی ژنانی زوڵملێکراوی زۆر گەیاندووە”.
خەڵاتی ئازادیی رۆژنامەوانی، خەڵاتێکی ساڵانەیە و ماوەی 40 ساڵە وڵاتی کەنەدا دەیبەخشێتە ئەو رۆژنامەنووسانەی بوێرانە هەواڵەکان دەگەیهنن.
نیلوفەر حامدی و ئیلاهە محەمەدی، دوو رۆژنامهوانی ئێرانین، دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی ژینا ئەمینی و بڵاوکردنەوەی وێنەکەی لە نەخۆشخانەی تاران و دواتر مردنی، له لایهن دهسهڵاتدارانی ئێرانهوه دەستگیر کراون و ماوەی چەند مانگێكه لە زیندانن.
ژینا ئەمینی كچه كوردێكی سەقزی بوو، لە 16ی ئەیلولی 2022 لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا، بەهۆی ئەشکەنجە و لێدانەوە بێ هۆش بوو، دوای سێ رۆژ لەنەخۆشخانە لە تاران گیان لەدەست دا و لەوکاتەوە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان لە زۆربەی شارەکان ئێران سەریهەڵداوە.