داوایەک لەمامۆستایانی ئاینی کراوە

قایمقامیەتی سلێمانی چوار شوێنی بۆ فرۆشتنی ئاژەڵ دیاریکرد

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا کە، “تەنیا لە کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئاژەڵ سەرببڕدرێت”م هەروەک چوار شوێنی لە ناو سلێمانی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە رۆژانی جەژندا دیاریکرد.

سەبارەت بە رێکارەکانی پێش جەژن و رۆژانی جەژن ئەمڕۆ 2024.6.13 ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەر و نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی قایمقامیەت، پیرۆزبی جەژن لە دانیشتووانی سلێمانی کراوە و لەبارەی رێکارە ئاینییەکان بە تایبەت قوربانیکردن بڕیاردراوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستی و ژینگەیی شار “تەنیا لەو شوێنانەی کە دیاریکراوە ئاژەڵ بفرۆشرێت، بەبێ ئەوەی کە سەربڕینی ئاژەڵی تێدا بکرێت، رێگەدەدرێت تەنیا لە کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی( گوندی قەرەگۆل) ئاژەڵ سەرببڕدرێت”.

ئەو شوێنانەی کە رێگەدراوە کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی لێ بکرێت لەناو شاری سلێمانی بریتین لە (مەیدانی ئاژەڵان، رێگەی هەواری شار، رێگەی بەکرەجۆ، رێگای وێڵەدەر).

لە کۆبونەوەکەدا داوا لە خێرخوازان کراوە لەپێناو جێگرتنی کارە خێرییەکان بەتایبەت قوربانیکردن پابەندی رێنماییەکان بن، داواش لە مامۆستایانی ئاینی کراوە لە وتاری رۆژی هەینیدا داوا لە نوێژخوێنان بکەن لەکاتی قوربانیکردندا گرنگی بەلایەنی تەندروستی و ژینگەیی بدەن.

لە راگەیەندراوەکەیەدا قایمقامیەت ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبارەی رێکارە ئەمنییەکانیشەوە بڕیاردرا لەهەموو ئەو شوێنانەی کۆبونەوەی هاوڵاتیانی لێدەبێت هێزە ئەمنییەکان ئامادەییان دەبێت.

مەیدانی نوێی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی بۆ جەژن ئامادەیە

مەیدانی نوێی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی بۆ جەژن ئامادەیە