لە سنووری شیلادزێ

سێ گەنجی گوندی سیتە سێ رۆژە بێسەروشوێنن

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ماوەی سێ رۆژە سێ گەنجی خەڵکی گوندی سیتە لە سنووری ناحیەی شیلادزێ، لەماڵەوە چوونەتە دەرەوە و بێسەروشوێنن.

ئەو سێ گەنجە خزم و کەسوکاری یەکترن، تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە و دانیشتووی ناحیەی شێلادزێن، لە رۆژی یەکشەممە 9.6.2024ـەوە لە ماڵ چوونەتە دەرەوە و بێسەروشوێنن، سەرچاوەیەکی ئەمنیش دەڵێت، بە دوایاندا دەگەڕین و سۆراغیان تا ئێستا دیارنییە.

964 دەزانێت، کەسوکاریان قسەیان لەگەڵ کردوون پێش ون بونیان، ئەو کاتەی قسەیان لەگەڵ کردوون نزیک ناحیەی بامەڕنێ بوون، دوای ئەوە بێسەروشوێن بوون و موبایلەکانیشان داخراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.6.12، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری قەزای ئامێدی بە 964ـى وت، راستە سێ رۆژە بێسەروشوێنن، شەوی رابردوو خانەوادەکانیان پەیوەندییان بە هێزە ئەمنییەکانەوە کردووە، لێکۆڵینەوەش لە چارەنووسیان بەردەوامە و تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.

وتیشی، کەسوکاریان تاوەکو نزیکی بامەڕنێ پەیوەندیان لەگەڵیان  هەبووە، بەڵام دوای ئەوە موبایلەکانیان داخراوە،  هیچ شوێنەوارێکیان دیار نییە و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوایاندا.

بە وتەی کەسوکاریان، گەنجەکان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کەسدا نەبووە و کەسیش تا ئێستا هوکار بێسەروشوێن بوونیان نازانێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گەنجە ونبووەکەى قەڵادزێ لە سلێمانى دۆزرایەوە

گەنجە ونبووەکەى قەڵادزێ لە سلێمانى دۆزرایەوە