سێ رۆژە بەردەوامە

ئاگرێکی گەورە لە سنووری قەزای حاجیاوا کەوتووەتەوە

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

ئاگر لە چەند گوندێکی سنووری قەزای حاجیاوا و ناحیەی بێتواتە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی خەریکی کۆنتڕۆڵ کردنین.

عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، ماوەی سێ رۆژە ئەو ئاگرە لەو ناوچەیە هەیە و بەردەوام تیمەکانیان لەو شوێنە بوون و چەند جارێک کۆنتڕۆڵ کراوە لەماوەی رۆژانی رابردوو، بەڵام سەرهەڵدەداتەوە،

وتیشی، ئەم بەیانییە تیمەکانیان ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە، بەڵام ئەم ئێوارە دووبارە سەریهەڵداوەتەوە، لە ئێستادا تیمەکانیان خەریکی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن، بەڵام بەهۆی رەشەباوە ئاگرەکە تا دێت زیاتر بڵاو دەبێتەوە و بەرفراوان دەبێت بۆیە کۆنتڕۆڵ کردنی زەحمەتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە لە شاخەکەوە دابەزیوەتە خوارەوە و ئەو شوێنەش گەنمێکی زۆری جوتیارانی لێیە، لە ئەگەری کۆنتڕۆڵ نەکردنی ئاگرەکە پێشبینی دەکەن بەشێکی زۆری گەنمەکە بسوتێت.

ئاگرەکە لە هەر یەک لە گوندەکانی چیوە، سەردۆڵ، نێوە، مەمیاوە، بێلینگە و خەلیفە کەوتووەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە حەوت کاتژمێردا شەش رووداوى ئاگرکەوتنەوە روویانداوە

لە حەوت کاتژمێردا شەش رووداوى ئاگرکەوتنەوە روویانداوە