هەزار و 325 نەشتەرگەری کراوە

مانگی رابردوو نەخۆشخانەی شار پێشوازی لە نزیکەی 27 هەزار نەخۆش کردووە

964+

ژووری هەواڵ

نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لە مانگێكدا پێشوازی لە 26 هەزار و 671 هاوڵاتی كردووە، کە زۆربەیان چوونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.6.2024، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی (1 بۆ 31.5.2024) لە نەخۆشخانەی شار  26 هەزار و 671 هاوڵاتی نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، لەو ژمارەیە 19 هەزار و 786 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتنیان کردووە.

هەر بەگوێرەی ئاماری تەندروستی سلێمانی، یەک هەزار و 79 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی رابردوو شەش هەزار 724 نەخۆش داخڵكراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە یەک هەزار و 955 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و یەک هەزار و 54 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 913 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 984 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 650 نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار هەزار و 325 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 118 نەشتەرگەری قەستەرە و 75 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن ئەنجام  دراوە.

لە نەخۆشخانەی شار هەر رۆژێک 43 نەشتەرگەری کراوە

لە نەخۆشخانەی شار هەر رۆژێک 43 نەشتەرگەری کراوە