لە کلینیکی چارەسەری نەخۆشیی مەمک

لە ماوەی مانگێکدا حەوت حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە سلێمانی تۆمار کراوە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو هەزار و 34 نەخۆش سەردانی کلینیکی چارەسەری نەخۆشییەکانی مەمکیان کردووە لە سلێمانی و لەو رێژەیە حەوت حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراوە، ئەوە ئاماری تەندروستی سلێمانییە.

ئامارەکە لە یەک تا 1.5.2023 تا 31.5.2024 بووە، لەو رێژەیەی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، 299 نەخۆشیان نوێ بوون، ئەوانەی دیکە پێشتر تۆمار کراون و سەردانیان هەبووە.

لەو 676 نەخۆشە، 220 حاڵەت بەهۆی بوونی ئازار و 51 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

هەروەها 376 مامۆگرافی و 115 سۆنەریش ئەنجام دراوە.

تەندروستیی سلێمانی روونیکردووەتەوە، مانگی چوار 676 نەخۆش سەردانی کلینیکی مەمکیان کردووە لە سلێمانی و هیچ حاڵەتێکی شێرپەنجە تۆمار نەکرابوو.

تەندروستیی سلێمانی داوای کارمەند و پزیشک دەکات بۆ چاود...

تەندروستیی سلێمانی داوای کارمەند و پزیشک دەکات بۆ چاودێریی چڕ