25 ژن

لەزیندانەوە توانیان قۆناغێکی خوێندن ببڕن

964+

میدیا گۆران

25 ژن لە زیندانی بەغدا لە خوێندن سەرکەوتن و بڕوانامە و خەڵاتیان وەرگرت.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە قوتابخانەیەکی چاکسازی نەوجەوانان لە بەغدا، مەراسیمێک بۆ 25 ژن ئەنجامدرا کە توانیویانە لە تاقیکردنەوەکانی خوێندنی خێرا بۆ ساڵی 2023-2024 سەرکەوتنی %100 بەدەستبێنن، بڕوانەمەشیان پێدرا بەبۆنەی دەرچوونیان لە خولە هونەرییەکان وەک کاری دەستی و رستن و چنین و سەرتاشین و کۆمپیوتەر.

جگە لە بڕوانامەکان، بەبۆنەی جەژنی قوربان چەندین دیاری و جلوبەرگیشیان پێشکەشکردن.

مەراسیمەکە بە پشتیوانی د.خالد شوانی وەزیری دادی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی نەوجەوانان محمد رادی و بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندی حکومی موراد مەهدی ئەنجامدرا و تێیدا جەخت لەوەکرایەوە کە خوێندن یەکێکە لە مافە سەرەکییەکانی مرۆڤ و نابێت هیچ کەسێک لێی بێ بەش ببێت.