چی هۆکارە؟

نرخی بەنزین لە هەولێر بەرزبووەتەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

نرخی بەنزین ماوەی هەفتەیەكە گران بووە لە بەنزیخانەكانی ناوەوە و دەرەوەی شاری هەولێر، بەرێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانیش دەلێت، زۆربوونی خواست هۆكارە.

ئەمرۆ سێشەممە 11.6.2024، كەیفی یاسین بەڕێوەبەری كارگێری نەوت و كانزاكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بۆ 964 وتی، ”زۆربوونی خواست لەسەر بەنزین، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكانە، ئەم هەفتەیە سێ تانكەر زیاتر بەنزینمان دابەش كردووە، بەڵام هەموو بەنزینخانەكانی ناوەوە و دەرەوەی هەولێر بەناحیە و قەزاكانیشەوە لە ئەستۆی ئێمەیە پێدانی بەنزینیان.

مولود علی سەرپەرشتیاری سێ بەنزینخانەیە بە 964ـی وت، “بەگران بیكڕین بەگران دەیفڕۆشین بە پێچەوانەشەوە بە هەرزان بیکڕین نرخ بەرز ناکەینەوە،   قازانجی بەنزینخانەكان لە هەرزانبوونی بەنزینە لە ئێستادا تەنیا پاڵاوگەی لاناز بەنزینەكەی نرخی گونجاوە بۆ ئێمە ئەویش 752دینارە، لە خستنەڕوو لە كاتی كڕین دەبێتە 770 دینار بۆ هەر لیترێک.

لە وەرزی هاویندا ئاسایی نرخی بەنزین بەرز دەبێتەوە و خواستی زۆر لەسەر دەبێت و زۆرتر لەلایەن شۆفێرانەوە بەکاردەهێنرێت، بەنزینی خراپێش سەرف نابێت و بۆیە بەنزین بە شێوەیەکی گشتی نرخەکەی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، خالد کاکل خاوەنی بەنزینخانە وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەرز و نزمی دۆلار بازرگانانی ترساندووە لە هاوردەکرد...

بەرز و نزمی دۆلار بازرگانانی ترساندووە لە هاوردەکردنی بەنزین