شەش ملیار دینار دابەشدەکرێت

دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد و لە ئەمڕۆوە هەر جوتیارێک گەنمی رادەستی سایلۆکان کردبێت، دەتوانێت بچێت چەکی پارەکەی وەربگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 10.6.2024، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بە 964ـی راگەیاند، لە زۆربەی ناوچەکان پێدانی پارەی گەنمی جوتیاران دەستیپێکردووە.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، حکومەتی عێراق بڕی شەش ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم ناردووە و کە سێ ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانییە و سێ ملیار دینارەکەی دیکەش بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکە.

ساڵی 2023 حکومەتی عێراق هەر تۆنێک گەنمی بە 850 هەزار دینار لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرت، بە وتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر، ئەمساڵیش بە هەمان نرخ وەردەگیرێت.

بەغدا شەش ملیار دیناری بۆ گەنمی جوتیارانی هەرێم ناردوو...

بەغدا شەش ملیار دیناری بۆ گەنمی جوتیارانی هەرێم ناردووە