تەندروستی، گەشتوگوزار و ئەمنی
هەولێر ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکات
964+
توانا نەقی
کەمتر لە یەک هەفتەی ماوە بۆ جەژن و پارێزگای هەولێر ئامادەکاری دەکەن بۆ رۆژانی جەژن لە رووی ئەمنی و تەندروستی و گەشتوگوزارەوە بۆ ئەوەی جەژنەکە بە خێر و خۆشی کۆتایی بێت.
پارێزگار لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکە کۆبووە و چەند رێنمایی و بڕیارێکیان درکردووە و بۆ هاوڵاتیان.
تای خوێنبەربوون ئێستا ناوە ناوە بڵاوە، بۆیە باسی ئەوە کراوە کە لە رۆژانی جەژندا بەو پێیەی هاوڵاتیان قوربانی دەکەن دەبێت بە ئاگاییەوە مامەڵە بکەن و ئاژەڵەکانیان لە سەربڕخانە سەرببڕن و پاشماوەکەشی بە رێوشوێنی تەندروستی فڕێ بدرێت.
هەروەها ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌مئاوی له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاردراوە ته‌واوی كاره‌بای بیره‌كانی ئاو به كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ببه‌سترێته‌وه و كاره‌بای پێویستیان بۆ دابین بكرێت.
یەکێکی دیکە لە بابەتەکان، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ پێشوازی كردن له گه‌شتیاران له بازگه‌كان بکرێت و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.
پارێزگا ئاماژەی بەوەشکردووە، ته‌واوی تیمه‌كانی ته‌ندروستی و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژن و پشوو ئاماده بن و ئێشكگربن و له خزمه‌تی هاووڵاتییاندا بن، هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی له رێگه‌ی تیمه‌كانییه‌وه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له ئاماده‌باشیدا بن.