دوای جەژن دەستپێدەکرێت

دەرکار دەبێتە خاوەنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ناحیەی دەرکار دەبێتە خاوەنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن، بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، دوای جەژنی قوربان دەست بە دروستکردنی دەکرێت.

چەند ساڵێکە دانیشتوانی ناحیەکە داوای نەخۆشخانەیەکی لەو جۆرە دەکەن و دواجار پڕۆژەکە قبووڵ کراوە0 27 ملیۆن دیناری بۆ دابین کراوە.

جەهوەر محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار بە 964ـی وت، “دەستپێکردنی کارەکە تەنیا چەند رێکارێکی کەمی ماوە و لەگەڵ دەستپێکردنیدا لە ماوەی ساڵێکدا تەواو دەکرێت”.

ناحیەی دەرکار سەر بە قەزای زاخۆیە و نزیکەی 20 کیلۆمەتر لەسەنتەری شاری زاخۆوە دوورە و نزیکەی 25 هەزار هاوڵاتی تێیدا نیشتەجێن.

سیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند، “نەخۆشخانەکە خزمەتێکی زۆر بە خەڵکی ناوچەکە دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەو نەخۆشخانەیەی لە قەزای باتیفا دروست دەکرێت سوودێکی زۆر بە خەڵک دەگەیەنێت”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

تەندروستیی جیهانی کەلوپەلی بۆ دهۆک دابین کرد

تەندروستیی جیهانی کەلوپەلی بۆ دهۆک دابین کرد